به‌ڤیدیۆ..توێژه‌رێكی ئیسرائیلی پەیامێک بۆ کورد دەنێرێت
ئیدی كۆهین، نوسه‌ر و توێژه‌ری ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا نوسه‌ر و توێژه‌رێكی ئیسرائیلی و خاوه‌نی كتێبی "هۆڵۆكست له چاوی مه‌حمود عه‌باس"، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ئیدی كۆهین، نوسه‌ر و توێژه‌ری ئیسرائیلی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه و داوایكردوه كه خه‌ڵكی كوردستان له 25ی ئه‌یلول چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن.
ئیدی كۆهین، له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێشتر كورد جگه‌له شاخه‌كان هاوڕێی نه‌بوبێت، ئێستا هاوڕێیی له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، من له ته‌لئه‌بیب-ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه بانگه‌وازتان بۆ ده‌كه‌م، "زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی لێی دا".
كۆهین ده‌ڵێت: "ئێمه له ئیسرائیل به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌وه پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ین گه‌لی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلول بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
كۆهین وتوشیه‌تی: بۆ لابردنی ئه‌و سته‌مه مێژوییه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراوه پێویسته هه‌موان به "به‌ڵێ" ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
PM:06:48:13/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 18140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت