ئیسرائیل: تا 40 ساڵی تر به‌هێزترین هێزی ئاسمانین له ناوچه‌كه‌دا
ژمارەیەک فڕۆكه‌ی جۆری F-35
وێستگه نیوز –
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌یان تا 40 سـاڵی دیكه وه‌ك خاوه‌ن به‌هێزترین هێزی ئاسمانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پـۆست له زاری به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه كه "كۆتایی ئه‌م مانگه دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی جۆری F-35 له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن و مانگی تشرینی دووه‌م دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی له‌و جۆره وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئیسرائیل ده‌بێته خاوه‌ن 9 فڕۆكه‌ی له‌م جۆره".
ئیسرائیل كه ناوی (ئه‌دیر)ی له‌م فڕۆكانه ناوه، واته "مه‌زن"، سێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا مۆركردووه بۆ كڕینی 50 فڕۆكه‌ی له‌م جۆره كه به‌های هه‌ر یه‌كه‌یان زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاره.
بڕیاره تا ساڵی 2021 ئیسرائیل 33 فڕۆكه‌ی له‌م جۆره‌ی پێبگات كه نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای تیادایه و له‌سه‌ر رادار نابینرێت. هه‌روه‌ها ده‌توانێت خۆی لابدات له سیسته‌می موشه‌كی جۆری S-300ی رووسی كه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دوایـیانه وه‌ریگرتووه.
ئه‌میر ئیشێل جه‌نه‌ڕاڵی پـێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیـیه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه به ئۆرشه‌لیم پـۆستی وت: "فڕۆكه‌یه‌كیان توانیویه‌تی له یه‌ك گه‌شتیدا زانیاری هه‌واڵگری كۆبكاته‌وه كه هه‌رچ فڕۆكه و ئامێری دیكه كۆی بكردایه‌ته‌وه چه‌ندان هه‌فته‌ی ده‌ویست".
PM:11:48:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت