ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی روسی خستەخوارەوە


وێستگە نیوز -

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌ 2017/11/11  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی روسیان لە ئاسمانی بەرزاییەکانی جۆلان خستووەتەخوارەوە.

 کۆلۆنێل جۆناسان وتەبێژی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بە موشەکی پاتریۆت ئەو فڕۆکەیەیان لە نێوان هەردوو بەشەکەی جۆلان خستووەتە خوارەوە، لە کاتێکدا سەرقاڵی چاودێریکردن بووە.

وتیشی، پێدەچێت ئەو فڕۆکەیە کە دروستکراوی روسیایە، سەر بە رژێمی سوریا بێت.

باسی لەوەشکرد، فڕۆکەکە کاری چاودێری بووە و توانای هێرش بردنی نەبووە، بەڵام ئەوان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن، کە تا چەند ئەگەری ئەوەی هەیە پەیوەندی بە ئێران و حزبوڵڵاوە هەبێت.


PM:03:04:11/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو