ئیسرائیل، ئامانجی جه‌نگی داهاتووی ئاشكراكرد
چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لەکاتی جەنگدا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له هه‌ر جه‌نگێكی داهاتووی لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئامانجی یه‌كه‌می ئیسرائیله.
عه‌مید رۆنن مانیلیس، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له كڕێكی میدیایدا وتوویه‌تی: "له جه‌نگی داهاتوودا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و شێوه و ئاراسته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر جیاواز ده‌بێت له جه‌نگه‌كانی پێشوو".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه: "دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیلی پێیوایه، جه‌نگی داهاتووی ئیسرائیل گشتگیر ده‌بێت و هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌گرێته‌وه، زیاتر له دوژمنێكی ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه، جا ئێران بێت یان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه".
ماوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بیسترێت و شاره‌زایان و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ئاماژه به مه‌ترسی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ن.
له دواین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و بارودۆخه‌شدا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێگه‌یه‌كی رووسی راگه‌یاندبوو: "مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانیشی ئیسرائیل و حزبوڵایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سوپای سووریاش پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی گرووپه توندڕه‌وه‌كان، پاڵپشتی حزبوڵای هاوپه‌یمانیان بكه‌ن و جه‌نگه‌كه‌ش ته‌شه‌نه بكات".
هــ. ر
AM:09:32:30/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت