وه‌زیرێكی ئیسرائیلی سه‌ردانی به‌رپرسێكی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب بۆ وڵاتەکەی پشتڕاست ده‌كاته‌وه
ئه‌یوب قرا، وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی وڵاتێكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب سه‌ردانی ته‌لئه‌یبب-ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری ئه‌یوب قرا، وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عه‌ره‌به‌ی وڵاتێكی كه‌نداو له هه‌فته‌ی رابردودا بووه و خۆشی چاوی پێ كه‌وتووه، به‌ڵام وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه ناو و پێگه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا هاوكاریی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌یه.
ناتانیاهۆ رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و هاوكارییه‌ی ئێستا ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند وڵاته عه‌ره‌بییه‌دا هه‌یه‌تی له مێژووی ئیسرائیدا وێنه‌ی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌شدا كه ته‌لئه‌لبیب رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیاندا كردووه هاوكارییه‌كه وه‌ك ئێستا نه‌بووه.
PM:09:38:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت