به‌كرێگیراوێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داعش ده‌ستگیر كرا


وێستگه‌ نیوز –

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ شاری‌ رومادی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار به‌كرێگیراوێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ زانیاری‌ مه‌ترسیداری‌ ده‌رباری‌ جموجوڵی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق داوه‌ته‌ سه‌ركرده‌كانی‌ داعش.

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ باره‌گای‌ فیرقه‌ی‌ 14 به‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌واڵگری‌ لیوای‌ 40ی‌ پیاده‌ و به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری‌ ورد، توانییان تیرۆریستێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ ئه‌منی‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌كدارانی‌ داعش كاریكردووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "تیرۆریستی‌ ده‌ستگیركراو زانیاری‌ گرنگ و مه‌ترسیداری‌ ده‌رباره‌ی‌ جموجوڵی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كارمه‌نده‌كانی‌ و هاوكاره‌كانی‌ داوه‌ به‌ سه‌ركرده‌كانی‌ داعش".

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق راشیگه‌یاند كه‌ "ده‌ستگیركراو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 4ی‌ تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌".


PM:10:15:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو