بەرھەمھێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دەستپێدەکاتەوە
پاڵاوگەی بێجی.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا سەرلەنوێ پڕۆسەی بەرھەمھێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دەستپێدەکاتەوە.
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا پاڵاوگەکانی بێجی لە چهكدارانی داعش پاککرایەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەیان لە پاڵاوگەکان ئەنجامدا.
وتیشی: "سەرجەم کێشە تەکنییەکان چارەسەرکراون و بڕیاریشە لە داھاتوویەکی نزیکدا، پڕۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت لە پاڵاوگەی بێجی دەستپێکاتەوە".
لەکارکەوتنی پاڵاوگەی بێجی کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ و کوالێتیی بەنزین ھەبووە لە ھەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت بە کەوتنەوەکاری پاڵاوگەی بێجی ئەو کێشەیە چارەسەرببێت.
هــ. ر
PM:12:34:21/01/2019
ئهم بابهته 1692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت