دابەزینی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێکرنەوە
نرخی بەنزین هەرزان بوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی هه‌رزان بوونی نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵی بۆ خوار 700 دینار و به‌نزینی محه‌سه‌ن بۆ 750 دینار راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دابه‌نزینی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی، بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی بەنزین دابەزینێكی دیكەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە 675 دینار موحەسنیش بۆ 750 دینار دادەبەزیوه".
وتیشی: "هەر خاوەن بەنزینخانەیەك سەرپێچی بكات و لەو نرخە گرانتر بیفرۆشێ، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە، لەمڕۆشەوە لیژنەكانمان دەردەچن بۆ چاودێریکردنی ئەو نرخە".
هاوكات بەهمەن شێخ قادر، نوێنەری بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هەموو وێستگەكانی سوتەمەنی پابەندن بەبڕیارەكەوە‌و له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی ئه‌مڕۆوه به نرخه نوێیه‌كه ده‌یفرۆشن".
راشیگه‌یاند: "به‌نزینی سۆپه‌ر هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و هێشتا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چونكه هاوڵاتییان زیاتر به‌نزینی نۆرماڵ و محه‌سه‌ن به‌كار ده‌هێنن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر نرخی هەر لیترێکی بەنزینی نۆرماڵ بۆ زیاتر لە 800 دینار بەرزببووەوە، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بووەتە هۆی دابەزینی نرخی بەنزین لە کوردستان.
PM:12:01:23/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت