دابه‌شكردنی به‌نزینی 450 دیناری له‌ موسڵ ده‌ستیپێكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
پاش زیاتر لە ساڵێك لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی رۆژهەڵاتی موسڵ رۆژ لە دوای رۆژ ژیان لەو بەشەی شارەکە بەرەو ئاساییبونەوە دەچێت.


لەو چوارچێوەیەشدا، فرۆشتنی بەنزین لە شەقامەكان و كرانەوەی وێستگە حكومییەكان و سەرەگرتنی زۆری ئۆتۆمبیلەكان لەبەردەم بەنزینخانەكان دیاردەی بەرچاوی ئەو شارەن.

لە شاری موسڵ نرخی بەنزین لە وێستگە حكومییەكان بۆ هەر لیترێك تەنها 450 دینارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە شەقام و شۆستەكان بەنزینی بازرگانی دەفرۆشرێت كە نرخەكەی 650 دینارە بۆ هەر لیترێک.

رۆژانە لە وێستگە حكومییەكانی شاری موسڵ كار بە سیستمی ژمارەی تاك و جوت دەكرێت، بەڵام سەرچاوەی هاتنی بەنزین بۆ ئەم شارە  دیارنییە، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی بەنزین فرۆشێك، به‌نزینه‌كه‌ لە كەڵەكەوە ده‌چێت بۆ موسڵ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت وازی له‌ پاڵپشتی كردنی به‌نزین هێناوه‌ و به‌نزین دراوه‌ته‌ ده‌ست بازرگانان، كه‌ جۆره‌كانی بۆ سێ جۆر پۆلێن كراون هه‌رزانترینی لیترێكی به‌ 650 دیناره‌.

هــ. ر


PM:11:18:18/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 21860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو