هەڤاڵ ئەبو بەکر بۆ وێستگه نیوز: سبه‌ینێ نرخی به‌نزین زیاتر داده‌به‌زێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی لیترێك به‌نزین 25 دیناری دیكه كه‌م ده‌بێته‌وه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی، بڕیار درا نرخی بەنزین لە سبەینێوە 25 دیناری تر کەمبکرێتەوە و، دابەشکردنی نەوت-یش بەسەر ماڵان‌دا بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "نرخی به‌نزین به‌م جۆره ده‌بێت، نۆرماڵ لیتری به 650 دینار، محه‌سه‌ن 725 دینار، سۆپه‌ر 825 دینار ده‌بێت، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌كیش سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت".
هه‌زران بوونی نرخی به‌نزین دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوه‌وه، به‌ڵام ئێستا كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، نرخی به‌نزینیش رووی له دابه‌زین كردووه.
PM:08:08:30/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 60576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت