شه‌ڕڤانان ناوچه‌یه‌كیان كۆنتڕۆڵ كرد
شەڕڤانانی یەپەگە
وێستگه نیوز ـ
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی هه‌جین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راده‌گه‌یه‌نێت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی كانونی یه‌كه‌می 2018، رایگه‌یاند: كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به ته‌واوه‌تی داعش له ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌ده‌رنراوه.
ماوه‌ی چه‌ندین مانگه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتیوانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌دایه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش-دایه و ده‌كه‌وێته نزیك سنوره‌كانی عیراق.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ نووسینگه‌یه‌كی میدیاییه و باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیه، له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سوریاوه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته سودی لێوه‌رده‌گیرێت.
هــ. ر
PM:02:00:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت