درێر ئه‌لزور.. شه‌ڕڤانان رووبه‌ری 18 كیلۆمه‌تریان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنا
شەڕڤانان لە کاتی هێرشکردنە سەر داعش
وێستگه نیوز ـ
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ده‌شتاییه‌كانی دێره‌زۆر رووبه‌ری 18كیلۆمه‌تریان له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كرد و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێك‌شكاند.
ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له په‌كه‌كه بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین وه‌ستابوو، له 1ی ئایاره‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده توانیویانه رووبه‌ری 18كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه رزگار بكه‌ن و دوو ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش-یشیان تێكشكاندووه.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه له رۆژی پێنجه‌مدا به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له‌سه‌ر سنووری عیراق و سووریا له پێشڕه‌ویدان.
ئه‌وه‌شی وتووه: به كۆنتڕۆڵكردنی 18 كیلۆمه‌تر له خاكی دێره‌زۆر، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده نزیك بوونه‌وه له گوندی سووسا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوور و ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر ماوه شه‌ڕڤانان بگه‌نه ئاوی فورات یان گوندی باكۆز.
هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و سوپای عیراق له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر دژ به داعش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:08:56:06/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت