په‌رده له‌سه‌ر دیواربەندی حه‌سیب ساڵح لادرا
وێستگه نیوز- ئاودێر عومه‌ر
به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌یی و هاوڕێیانی و به‌ڵێنده‌ران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سلێمانی، په‌رده له‌سه‌ر دیواربەندی ئه‌ندازیار حه‌سیب ساڵح لادرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌یی و هاوڕێیانی و به‌ڵێنده‌ران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی شاره‌كه له‌به‌رده‌م هۆتێل سلێمانی پاڵاس په‌رده له‌سه‌ر دیواربەندی كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی (حه‌سیب ساڵح) لادرا.
په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز (زاهیر سدیق) دروستكراوه و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم و خانه‌واده‌كه‌ی له‌به‌رده‌م هۆتێل سلێمانی پاڵاس په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئه‌ندازیار و كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی (حه‌سیب ساڵح) لابرا.
خه‌لیل عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: حه‌سیب ساڵح كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانییه و له بواری ته‌لارسازیی و ئه‌ندازیاری خزمه‌تێكی زۆری به كاروانی ته‌لارسازی له كوردستان و عیراق كردووه و جێپه‌نجه‌ی به كاری ته‌لارسازییه‌وه دیاره.
خه‌لیل عه‌بدوڵا وتی: "حه‌سیب ساڵح له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، كتێبخانه‌ی زانكۆی سلێمانی و یانه‌ی رۆشنبیری ئه‌و زانكۆیه‌ی دروستكردووه و چه‌ندین ته‌لاری به‌رزی دروستكردووه، كه وه‌كو سامانێكی نیشتمانی و وه‌كو یادگاری ئه‌ندازیارێكی كورد به شانازی ماونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "به‌پێویستمانزانی له ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌دا رێزی لێبنێین به چاپكردنی ئه‌لبومی وێنه و پڕۆژه و یادگارییه‌كانی له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یكه‌رێك له‌شێوه‌ی دیواربه‌ندی له‌به‌رده‌م هۆتێل سلێمانی پاڵاس كه به ته‌لاری حه‌سیب ساڵح ناسراوه".
باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌مكاره‌مان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك هه‌میشه ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی له‌بیربێت كه خزمه‌تێكی زۆری به بواری ته‌لارسازی و ئاوه‌دانی سلێمانی كردووه".
حه‌سیب ساڵح له 12ی كانونی یه‌كه‌می 1930 له كه‌ركوك له‌دایكبووه، به‌ڵام به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی خه‌رپانی ناوچه‌ی هه‌ورامان بوون و باوكی مه‌لا بووه و زۆر كاری مه‌لایه‌تی نه‌كردووه و چۆته كه‌ركوك و له‌وێ هاوسه‌رگیری كردووه و به‌كاری ئازاد و بازرگانی خه‌ریك بووه.
حه‌سیب ساڵح چه‌ند ساڵێك له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له ناحیه‌ی سورداش خوێندوویه‌تی و قۆناغه‌كانی تری خوێندنی له شاره‌كانی كه‌ركوك و به‌غدا ته‌واوكردووه، له ساڵی 1954 یه‌كه‌می به‌شی شارستانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌لایه‌ن مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م پێبه‌خشراوه.
حه‌سیب ساڵح بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ئه‌ندازیار له فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌غدا كاری كردووه، دواتر وازیهێناوه و خه‌ریكی كاری ئه‌ندازیاریی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی بووه و كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تی به‌ناوی خۆیه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زراندووه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ته‌لارسازیی و ئاوه‌دانی له شاره‌كانی عیراق جێبه‌جێكردووه، گرنگترینیان كه لای خه‌ڵك به‌ناوی حه‌سیب ساڵح ناسراوه و ئێستا (هۆتێل سلێمانی پاڵاس)ه كه ساڵی 1979 دروستیكردووه.
ئه‌م ئه‌ندازیاره ناسراوه‌ی شاری سلێمانی له 18ی شوباتی 2012 له عه‌ممانی پایه‌ته‌ختی ئوردون كۆچی دوایی كردووه.
PM:06:11:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت