به‌وێنه... به‌هۆی داڕمانی خانوویه‌كه‌وه منداڵێك گیانی له ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی روخانی خانوویه‌ك له به‌كره‌جۆ له شاری سلێمانی منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پۆلیسی سلێمانی وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10ی ئه‌یلولی 2017، له‌ئه‌نجامی ڕوخانی سه‌قفی خانوویه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌لبانه‌كانی به‌كره‌جۆ له شاری سلێمانی منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا" .
وتیشی: "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی منداڵه‌كه گه‌یه‌نرایه پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی و منداڵه‌كه ته‌مه‌نی 4 ساڵه و ناوی (هـ،هـ،ڕ)ە".
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
هاوكات كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه له‌كاتی ئیزوگام كردنی سه‌قفی خانووه‌كه له‌لایه‌ن پیاوی ماڵه‌كه‌وه خانووه‌كه رووخاوه و یه‌كێك له داره‌كانی سه‌قفه‌كه به‌ر منداڵه‌كه كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دایكی منداڵه‌ش برینداربووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و تیمه‌كانی ته‌ندروستی هاتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
PM:10:12:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8557
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت