پۆلیسی سلێمانی: کچێکی تەمەن 21 ساڵ خۆی خنکاند


وێستگە نیوز-

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-8-2017 لەگەڕەكی قڕگە لە شاری سلێمانی كچێكی تەمەن 21 ساڵ خۆی خنكاند.

پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19ی ئاب لەگەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی، كچێكی تەمەن 21 ساڵ خۆی خنكاند دوای گەیشتنی دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو پەڕاوی لێكۆلینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، كە ئەو كچە ناوی (د.ت.م)ە و لە دایكبووی ساڵی 1996ه.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کچێکی تەمەن 21 ساڵ خۆی خنکاندو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.



دەقی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی:


سلێمانی - كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ خۆی خنكاند
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-8-2017 لەگەڕەكی قرگە لە شاری سلێمانی كچێكی تەمەن ٢١ ساڵ خۆی خنكاند و دوای گەیشتنی دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو پەڕاوی لێكۆلینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە .
كچەكە لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٦ ە و ناوی (د.ت.م)ە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان


PM:05:44:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9687 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو