لیژنه ھاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیان له جۆره چوكلێتێك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز -
لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی (چوكلێت) دا ده‌گرن و رێگه به‌فرۆشتنی ناده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌سه‌رچوونییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه ھاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند "لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه ھاوبه‌شه‌كان، له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی (چوكلێتی به‌ره‌كه)دا گرتووه، و رێگه به‌فرۆشتنی نادرێت".
گۆران قادر وتی: "پێشتر چه‌ند جارێك كۆمپانیای ھاورده‌كاری شیرینی (چوكلێتی به‌ره‌كه) ئاگادار كراوه‌ته‌وه له نزیكی ماوه به‌سه‌رچوونیه‌وه كه پێش جه‌ژنی قوربانه، ئه‌مڕۆ 2017.8.28 ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت بۆیه ھاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌ركارنه‌ھێنانی".
گۆران قادر باسی له‌وه‌شكرد كه به‌ھۆی سه‌رپێچی خاوه‌نه‌كه‌ی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌كان و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر شیرینی (چوكلێتی به‌ره‌كه) دا گیراوه و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو ده‌برێت.
داواشی له ھاوڵاتیان كرد، له ھه‌رشوێنێك (چوكلێتی به‌ره‌كه) فرۆشرا
لیژنه ھاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه و لەکاتی کڕیندا ئاگاداری مێژووی
ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵا و شمەکانەبن کە بەرکاریان دەبەن و دڵنیابنەوە لە
مێژووی ماوە بەسەرنەچوونیان.
PM:01:23:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8649
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت