"بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ئاو دابه‌ش ناكرێت"
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی شكانی هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار بێ ئاو ده‌بن.
ئامانج جه‌لال به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند گه "به‌هۆی شكانی هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه بۆ چه‌ند ڕۆژێكی نادیار ئاویان نه‌بێت".
ئامانج جه‌لال وتی: " هه‌ر به هه‌مان هۆكار قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، بازیان، پیره‌مه‌گرون، ئه‌ڵایی، گۆپاڵه و ته‌كیه بۆ چه‌ند ڕۆژێكی نادیار ئاویان نه‌بێت".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات "ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن و تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له هه‌وڵدان به‌زووترین كات چاكی بكه‌نه‌وه".
PM:05:31:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 25588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت