باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمیای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یاند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، بارانبارین له‌كاتی جیاجیادا ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 15، سلێمانی 11، دهۆك 11، كه‌ركوك 15 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ هه‌ینی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێ كات بارانی به لێزمه‌و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 14، سلێمانی 11، دهۆك 11، كه‌ركوك 15 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:49:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 13976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت