باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
بارانبارین
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2018، راگه‌یاندكه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان بارانێكی مامناوه‌ند ده‌بارێت و هه‌ندێك كات بارانی به‌لێزمه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌وره بروسكه.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14، سلێمانی 12، دهۆك 12، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك كات بۆ بارانبارینی به لێزمه ده‌گۆڕێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 15 پله، سلێمانی 13، دهۆك 13، كه‌ركوك 18 پله ده‌بێت.
هــ. ر
AM:11:26:26/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 10346
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت