باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 22ی شوباتی 2018، راگه‌یاندكه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: "لە سبەینێ پێنجشەممە 22ی شوباتی 2018، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر گۆرانکاری لە ئەنجامی نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست کە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت باران بە پچڕ پچڕی و نمە بارانی کەم و مامناوەند بە گوێرەی ناوچەکان دەبارێت".
ده‌شڵێت: "هەندێ کات ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەوریش دەگۆڕێت زیاتر لە ماوەی ئەم چەند رۆژە کەشێکی بەهاری دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر جێگیره، لە کاتی گۆرانکاری زیاتر و زیادبوونی باران بە ڕاپۆرتی تایبەت ئاگادارتان دەکەینەوە".
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 17، سلێمانی 16، دهۆك 16، كه‌ركوك 18 پله ده‌بێت".
هــ. ر
AM:10:52:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 16342
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت