باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 6ی ئازاری 2018، راگه‌یاندكه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت به درێژایی كاته‌كان.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23، سلێمانی 20، دهۆك 20، كه‌ركوك 26 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه 6ی ئازاری 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 21 پله، سلێمانی 19، دهۆك 20، كه‌ركوك 23 پله ده‌بێت.
هــ. ر
AM:11:02:05/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 7730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت