پۆلیسی هه‌ولێر: هه‌ركه‌س زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجه هه‌یه ئاگادارمان بكاته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گرته‌ی ڤیدیۆیی گه‌نجێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌ركه‌س زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه هه‌یه ئاگاداریمان بكاته‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواكراوه و زانیاری وردمان له‌سه‌ری ده‌وێت".
رائید هۆگر عه‌زیز وتی: "هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌یه و ده‌یناسێت، په‌یوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه بكات".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌پێی ماده‌ی 456ی تایبه‌ت به "نه‌صب و ئیحتیال" فڕوفێڵ داواكراوه.
AM:10:38:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت