پۆلیسی سلێمانی: مانگی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر 27 ئۆتۆمبێلدا گیراوه
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی مانگی ئابی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌و مانگه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر 27 ئۆتۆمبێلدا گیراوه و شه‌ش كه‌سیش له‌سه‌ر ته‌قه كردن ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: له مانگی ئابی رابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بە هانای 458 كه‌سه‌وه چوون.
ده‌شڵێت: "هه‌ر له‌و مانگه‌دا گەیاندنی کەسانی نەخۆش بەنەخۆشخانە، یەک حاڵەت تۆمارکراوە، تەقەکەری دەستگیرکراو شه‌ش حاڵەت تۆمارکراوە، 11 حاڵه‌تی ئاگر کەوتنەوە روویداوه و رادەستکردنی منداڵی دۆزراوە بەهۆبەی نەوجەوانان چوار حاڵەت تۆمارکراوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "دەستگیرکردنی دەرۆزەکەر دوو حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل چوار حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل 27 حاڵەت تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرنی چەک لە جۆری کڵاشینکۆف سێ حاڵەت تۆمارکراوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ر له‌و مانگه‌دا دەستبەسەر 11 ده‌مانچه‌دا گیراوه، هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ك پێنج بریندار به نه‌خۆشخانه گه‌یه‌ندراوه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌دا 102 چالاكی تۆماركراوه.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه: هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە رەگەزی مێ یەک حاڵەت تۆمارکراوە و
دەستبەسەرداگرتنی ئامێری هەڵکەندی بیری نایاسایی دوو حاڵەت تۆمارکراوە.
AM:10:40:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت