پۆلیس ئامادەکاریی بۆ یاریی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەکات
هێزەکانی پۆلیس لە کاتی ئەرکەکانیاندا
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئامادەکاریی بۆ یاری نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە کردووە و داواش لە هاندەرانی هەردوولا دەکات هێمنی بپارێزن.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ یاری ئەمشەوی یانەکانی ریاڵ مەرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانیا ئامادەکارییان کردووە و هێزەکانیان بۆ ناوچە جیاوازەکان بڵاوە پێدەکەن، داواشی لە هاندەرانی هەردوو یانە کرد هێمنی شارەکە بپارێزن.
زۆرجار لە کاتی یاری ئەو یانە بەناوبانگەدا لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بەتایبەتیش شاری هەولێر پێکدادان لەنێوان هاندەرانی هەردوولادا روودەدات و هەندێجار کوژران و برینداربوونیشی لێدەکەوێتەوە.
یارییەکەی ئەمشەوی نێوان ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە، لە جامی سوپەری ئیسپانیادایەو ئەمشەو یەکێک لەو دوو یانەیە نازناوەکە یەکلا دەکەنەوە، زیاتریش لە ریاڵ مەدریدەوە نزیکە بەو پێیەی کە یاری رۆیستنی 3 بە 1 لە بەرشەلۆنە بردوهتەوە.
PM:09:23:16/08/2017
ئهم بابهته 5552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت