دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی حزبه‌كه‌یان كرد
وێستگه نیوز –
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه ئه‌مڕۆ ناوه‌كه‌ی گۆڕی به هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایانگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستاش خۆیان به به‌شێك له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌زانن به‌ڵام "به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانی به جۆر و پێكهاته‌ی ئێستای ئاسان نییه و باشیش نییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی د. عه‌بدولباری مه‌جید و د. رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌رله‌مانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند "ئێمه تاوه‌كو ئه‌و ساته‌ی هاوپه‌یمانی بمێنێت وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانین و تێكه‌ڵی هیچ فراكسیۆنێكی تر نه‌بووین. هاوههڵوێستیشین له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێك كه به راسته‌قینه كار بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن: "په‌یوه‌ندی ئێمه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وامه، بۆ هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان گفتوگۆ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. پشتگیری ته‌واوی به‌ڕێزیانین بۆ ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عیراق و كوردستان هه‌یه‌تی".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێزان هاودیدانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر
ئه‌نجوومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و گشتی
سڵاوێكی گه‌رم
ئاشكرایه لای هه‌مووتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێكه‌وه كارمانكرد بۆ سه‌رخستنی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی. ئه‌وكاتیش كه ئه‌ركی سه‌رۆك لیستیمان پێدرا، بێ‌وچان ماڵه و ماڵ و بازاڕ و كوچه و كۆڵانه‌كان گه‌ڕاین و په‌یامی هاوپه‌یمانیمان دا به گوێی خه‌ڵكدا. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان پاك و بێگه‌رد بوونایه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌بوون.
سه‌باره‌ت به داهاتووی هاوپه‌یمانیش ئێمه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌ڕێزتان:
1. هاوپه‌یمانی پێش ئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بێت، په‌یامێكی روونی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه. هه‌ربۆیه په‌یامی هاوپه‌یمانی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكمان داوه وه‌ك خۆی كاری بۆ ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ری.
2. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به ئایندهی هاوپه‌یمانی ده‌درێ، بڕیاری هه‌مووان بێت. جا ئه‌و بڕیاره به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بێ یان به‌رده‌وامی. ئێمه پێمانوایه به‌رده‌وامبونی هاوپه‌یمانی به جۆر و پێكهاته‌ی ئێستای ئاسان نییه و باش نییه.
3. ئێمه تاوه‌كو ئه‌و ساته‌ی هاوپه‌یمانی بمێنێت وه‌ك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانین و تێكه‌ڵی هیچ فراكسیۆنێكی تر نه‌بووین. هاوههڵوێستیشین له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێك كه به‌راسته‌قینه كار بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
4. په‌یوه‌ندی ئێمه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح) به‌رده‌وامه و بۆ هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان گفتوگۆ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. پشتگیری ته‌واوی به‌ڕێزیانین بۆ ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان هه‌یه‌تی.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵگرانی په‌یامی خزمه‌تی خه‌ڵك
د. عه‌بدولباری مه‌جید
د. رێبوار كه‌ریم
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
PM:02:16:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت