دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ كام حزبه‌ن


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن و له‌ پرسی سه‌رۆك كۆماریشدا له‌گه‌ڵیان بوون.


د. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری فراكسیۆنه‌كه‌یان جیاوازه‌، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی پرسه‌كاندا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی بوون به‌ تایبه‌ت له‌ پرسی سه‌رۆك كۆمارو هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق.

وتیشی: "ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانیش ده‌نگیان به‌ كاك به‌رهه‌م دا بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق".

هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "ئێستا ئەو دوو پەرلەمانتارەی هاوپه‌یمانی لەگەڵ ئێمەن و پێکەوەین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "لەڕاستیدا تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیەنراوە کە ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە وەک پەرلەمانتاری یەکێتین بەڵام لەگەڵ ئێمەن و لەگەڵ ئێمەشدا دەمێننەوە و لە داهاتوودا ئەو بابەتە رادەگەیەنرێت".

ئەم لێدوانەی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی، دوای ئەوە دێت کە 19ی ئەیلولی رابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گەڕایەوە ناو ریزەکانی یەکێتی و وەک تاکە کاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق هەڵبژێردرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کە 12ی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی بە لیستێکی جیاواز بەشداری کردبووە و توانی دوو کورسی بەدەست بهێنێت.


PM:02:52:07/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 19972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو