دامه‌زرێنه‌رێكی هاوپه‌بمانی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین
وێستگه نیوز ـ
محه‌مه‌د ره‌ووف، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت" حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام چه‌نده ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه بایكۆت بكه‌ن ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بوونه‌وه له‌وه‌ی ساخته‌كاری ئه‌نجام نادرێت".
محه‌مه‌د ره‌ووف، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بۆچونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت لیستێكمان پێشكه‌شكردووه و سه‌د كاندیدیمان هه‌یه داواشمان نه‌كردووه هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت".
وتیشی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن مانای هه‌بێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوو ئه‌نجامه‌كانی ده‌ربكه‌وێت و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ساخته‌كاریانه ده‌ربكه‌وێت تا خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به‌سندوقی ده‌نگدان هه‌بێت بچێته‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بڕوای خه‌ڵك وای لێهاتووه كه‌له‌ناو هاوكێشه سیاسیه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تدا، ده‌یانه‌وێت ئه‌و ساخته‌كاریانه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكرێت چۆن ساخته‌كاری كراوه هه‌روا بڕوات".
محه‌مه‌د ره‌وووف وتیشی: "ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێسوو بوین و ئێستاش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ئاماده‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان وایه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه له‌به‌ر ئه‌و ساخته‌كاریه گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو كرا، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئێمه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش راگه‌یه‌نرا به‌دڵمان نه‌بوو ئه‌وا دیسانه‌وه تانه‌كان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه بۆیه لیستمان پێشكه‌ش كردووه تابه‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین".
دوێنێ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" سه‌رجه‌می حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانن".
به‌ڵام محه‌مه‌د ره‌ووف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتی: "ئێمه هیچ وتووێژێكمان له‌گه‌ڵ حزبی ده‌سه‌ڵات نه‌كردووه بۆ پێش خستن یادواخستنی هه‌ڵبژاردن".
محه‌مه‌د ره‌ووف له‌قسه‌كانیدا دوپاتیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت ئێمه به‌متمانه‌وه ده‌چینه هه‌ڵبژاردن به‌ڵام بڕوامان وایه به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆمان رێژه‌ی به‌شداربون له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر كه‌متر ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق پیان وایه هه‌ڵبژاردن شتێكی بێ مانایه كاتێك ساخته‌كاری ده‌كرێت په‌رله‌مان و دادگای فیدراڵی عیراق دانی پێدادنێت به‌ڵام دواتر هه‌ر ساخته‌كاریه‌كه جێ به‌جێ ده‌كرێت، ئیتر خه‌ڵك بێ ئومێد ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن".
سه‌ركرده باڵاكه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌شی وت: "هه‌ر جه‌ماوه‌ری ئێمه نیه جه‌ماوه‌ری دوو حزیبه‌كه‌ی تریش بێزارن له‌و ساخته‌كاریه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامدرا، چونكه حه‌زده‌كه‌ن كه پڕۆسه‌كه رێزگرتن له‌كه‌رامه‌تی مرۆڤی تیادابێت تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه‌ش ئێمه نه‌مان بینیووه له‌جه‌ماوه‌ری پارتی و یه‌كێتی خۆشی ده‌ربڕن به سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كانیان و دانیشیان پێدانه‌ناوه ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م بن، یه‌كه‌م و دووه‌می راسته‌قینه بن نه‌ك درۆ و راست تێكه‌ڵ بكرێت".
له باره‌ی داواكاری هه‌ندێك له‌لایه‌نگرانی حزبه ناڕازییه‌كان بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری محه‌مه‌د ره‌ئوف وتی: "چه‌نده ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنمان له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بین له‌وه‌ی ساخته‌كاری چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رێكه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ئه‌وه‌ش هه‌رباسی خۆمانه مه‌بستم حزبه ناڕازیه‌كان نیه ناشزانم بڕیاری ئه‌وان چیه؟ به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری هاوپیمانیه".
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، شه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كه‌بریتی بوون له (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) ئه‌نجامه‌كانیان ره‌تكرده‌وه و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا پێكه‌وه وداوای دوباره جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماردكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌ست كرد، به‌ڵام پاش چه‌ندین كۆبونه‌و نه‌یانتوانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی یه‌كگرتوو پێكبهێنن.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی حزبه ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێتیان پێكنه‌هێنا؟ ئه‌و سه‌ركرده باڵایه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتی: "له‌هه‌ر حزبێك بپرسی هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی هاوپه‌یمانی ده‌یخاته سه‌ر ئه‌وی تر، ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی داوامان كرد كه بۆ هه‌ڵبژاردنی عیراق و كوردستانیش پێكه‌وه بین ئه‌وان له‌به‌ر دۆخی ناوخۆی خۆیان پێیان نه‌كرا، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبێكی نوێ بوین هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو".
راشیگه‌یاند: "ئێمه كاتی خۆی هه‌موو بژارده‌یه‌كمان خسته به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه، ئه‌گه‌ر هاتن به‌ده‌م ئه‌و بژاردانه‌وه و جدی بوون ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌چین به‌ده‌میانه‌وه به‌ڵام ئیتر خۆیان ئازادن دێن یا نایه‌ن، ئێمه قسه‌ی خۆمان كردووه له‌به‌شداری كردن به‌یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كان چونه به‌غدا نه‌چونه به‌غدا، هه‌موو بژارده‌كان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش تا ئێستا جوابیان نه‌داوینه‌ته‌وه چونكه دۆخێكی چه‌قبه‌ستویی له‌كوردستان هه‌یه، به جۆرێك پاشا گه‌ردانی له حكومڕانی و حزبه‌كاندا هه‌یه خه‌ڵك تاقه‌تی نه‌ماوه ته‌نانه‌ت له‌تیڤیه‌كانیشه‌وه كه‌باسی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانی بۆ ده‌كرێت گوێ ناگرێت".
هــ. ر
AM:10:01:07/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3353
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت