به‌رپرسێكی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

‌دڵشاد عەبدولڕەحمان

وێستگه‌ نیوز ـ
دڵشاد عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری دەستی لەکار کێشایەوە.


لە روونکردنەوەیەکدا دڵشاد عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی دەڵێت: "بەم نامەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە هاوپەیمانی رادەگەیەنم، لەبەرئەوەی گەیشتمە ئەو قەناعەتەی ئەو ئامانجەی ئێمە هاوپەیمانیمان وەک قەوارەیەکی هەڵبژاردن بۆ دروستکرد، لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانیەوە نایەتەدی".

دڵشاد عەبدولڕەحمان راشیگەیاندووە: "بەردەوامبوونی ئەم هاوپەیمانیەش و بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان تەنیا ژمارەیەکی دیکەی بێکاریگەر دەخاتە سەر لیستی هێزەکان و پەرتەوازەیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش زیاتر دەکات، بەتایبەتی لە زۆنی سەوز".

دەستلەکارکێشانەوەی دڵشاد عەبدولڕەحمان، لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هاوپەیمانی ناوی 100 کەسی وەک کاندید بۆ پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.


ده‌قی پۆسته‌كه‌ی:

سڵاو هاوڕێیانی بەڕێز
لێرەوە ئاگاداری ڕای گشتی دەکەم کە بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەم لەهاوپەیمانی
بۆدیموکراسی ودادپەروەری ڕادەگەیەنم

بەڕێز سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری
دوای سڵاو

بەم نامەیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لەهاوپەیمانی لەبەرئەوەی گەیشتمە ئەوقەناعەتەی ئەو ئامانجەی ئێمە هاوپەیمانیمان وەک قەوارەیەکی هەڵبژاردن بۆدروست کرد لەڕێگای ئەم هاوپەیمانیەو ە نایەتەدی و بەردەوام بونی ئەم هاوپەیمانیەش وبەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان تەنها ژمارەیەکی تر ی بێکاریگەر دەخاتە سەرلیستی هێزەکان وپەرتەوازەیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانیش زیاتردەکا بەتایبەتی لەزۆنی سەوز، وە جگە لەگەیشتنی چەند کەسانێک بەپەرلەمان ویان وەرگرتنی چەند پۆستێک شتێکی دیکەی پێنایەتەدی  کەئەوە نەئامانجی من بوەو نەئێوەش لەکاتی راگەیاندنی هاوپەیمانیدا.

وەنامەیەکی تایبەتدا وردەکاری زیاتربۆ بەڕێزتان دەنێرم.

هەر لێرەوەش ڕای گشتی ئاگادار دەکەم کەلەم چرکەساتەوە من هیچ پەیوەندیەکم بەهاوپەیمانی بۆدیموکراسی وداپەروەری نەماوە .
.. لەگەڵ ڕێزم
.. دکتۆر دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد

.      ۲٠۱۸/۷/۲۸


PM:09:13:28/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 12213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو