ئەندامێكی سەركردایەتی هاوپەیمانی دەستی لەكاركێشایەوە

‌هاوڕێ مەحمود

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
هاوڕێ مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری (سەركردایەتی) بە وێستگە نیوزی راگەیاند، دەستی لە هاوپەیمانی كێشاوەتەوە.


هاوڕێ مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری (سەركردایەتی) تەنها ئەوەندەی بە وێستگە نیوز راگەیاند: دەستی لە هاوپەیمانی كێشاوەتەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا بكات.

هاوڕێ مەحمود، جگە لە پۆستە حزبییەكەی، مامۆستای بەشی راگەیاندنی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی و لە هاوپەیمانیش لە بەشی میدیا و پەیوەندییەكان كاری دەكرد، لە خۆپیشاندانەكانی چەند مانگی رابردوو لە بەردەم دادگای سلێمانی بەشداربوو.

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوو كورسییان بەدەستهێنا.

هــ. ر


PM:02:47:17/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 8946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو