له سلێمانییه‌وه بۆ ئه‌مریكا: ئێمه شۆڕشگێڕهكانمان نافرۆشین
دۆران کاڵکان، جەمیل بایک، موراد قەرەیلان
وێستگه نیوز -
خاوه‌نی خواردنگه‌یه‌ك له سلێمانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ته‌رخانكردنی بڕی 12 ملیۆن دۆلار بۆ دیاریكردنی شوێنی سێ سه‌ركرده‌ی كورد شاشه‌یه‌كی به‌رده‌م خواردنگه‌كه‌ی كرد به وێنه‌ی سێ سه‌ركرده‌كه و رایگه‌یاند كه "ئێمه شۆڕشگێڕهكانمان نافرۆشین".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی تشرینی دووه‌م، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سێ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ی خسته لیستی داواكراوانه‌وه و بڕی 12 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك پاداشت ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی په‌كه‌كه بدات.
به‌پێی لیسته‌كه‌ی ئه‌مریكا، بڕی به‌خششه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات: موراد قه‌ره‌یڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جه‌میل بایك چوار ملیۆن دۆلار، دۆران كاڵكان سێ ملیۆن دۆلار.
هونه‌ر تۆفیق نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خاوه‌نی خواردنگه ماڵی سندی له سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك سێ وێنه‌ی به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا ده‌ڵێت 12 ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌ركه‌س شوێنی هه‌ریه‌ك له موراد قه‌ره‌یلان و جه‌میل بایك و دۆران كاڵكان-یان پێ بڵێت، ئیمهیل و ته‌له‌فونی داناوه بۆ په‌یوه‌ندی كردن".
هونه‌ر تۆفیق ده‌ڵێت: "كورد ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمهیل و ته‌له‌فۆنه‌وه به ئه‌مریكا بڵێت ئێمه شۆڕشگێڕهكانمان نافرۆشین، من خۆم یه‌كه‌م ئیمه‌یلم بۆ نووسین".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه راشیگه‌یاندووه كه "ته‌نیا شاشه‌یه‌كی بچوكمان هه‌یه له ماڵی سندی، له‌و شاشه بچوكه‌وه ده‌ڵێین؛ ئێمه شۆڕشگێڕهكانمان نافرۆشین".
PM:01:00:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 17944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت