چله‌ی ماته‌مینی دكتۆره میهره‌بانه‌كه‌ی شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خوالێخۆشبوو د.جەمال ئەحمەد رەشید
وێستگه نیوز –
بڕیاره سبه‌ینێ له هۆڵی كۆنفرانسی كه‌مپی نوێ زانكۆی سلێمانی له قلیاسان چله‌ی ماته‌مینی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، دكتۆره میهره‌بانه‌كه‌ی شار به‌ڕێوه‌بچێت.
راگرایه‌تی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا له هۆڵی كۆنفرانس له كه‌مپی نوێی زانكۆ له قلیاسان چله‌ی ماته‌مینی پزیشكی پسپۆر د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید ساز بكات.
راگرایه‌تی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی له هۆڵی كۆنفرانس یاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی دكتۆره میهره‌بانه‌كه‌ی شار له هۆڵی كۆنفرانسی كه‌مپی نوێ زانكۆی سلێمانی له قلیاسان به‌ڕێوه ئه‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئاماده‌بوونتان ده‌ربڕینی وه‌فاو دڵسۆزییه بۆ ئه‌و كار‌و خزمه‌ته‌ی له ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌شی هاوڵاتیانی كردووه".
رۆژی سێشەممە 4ی ئه‌یلولی 2018، گەورە پزیشكی كورد د.جەمال ئەحمەد رەشید، پزیشكی پسپۆڕی بواری منداڵان لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و شه‌وی پێنجشه‌ممه 6-9-2018 ته‌رمی خوالێخۆشبوو گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی 7-9-2018 به كه‌ژاوه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌ی به شاڕێی سالمدا به‌ڕێی كرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی و له‌وێ رێوڕه‌سمێكی رێزلێنانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه بۆ رێكخرا و پاشان به‌ره‌و گۆڕستان به‌ڕێكرا.
د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید پسپۆڕی راوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان بوو، له ساڵی (1945) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ماوه‌ی (46) ساڵه خزمه‌تی كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی نه‌خۆشی نه‌بووه.
له ساڵی (1985) ماوه‌ی دوو ساڵ به خۆبه‌خش له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر مامۆستا بووه، له یه‌كی مانگی (ته‌مموز)ی ساڵی 2015 خانه‌نشین بوو.
د. جه‌مال له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێیوابوو، سێ جۆر پزیشك هه‌ن، هه‌ندێكیان نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان به‌نه‌خۆش ده‌ڵێن چیته، چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نوسێت و ئه‌ڵێت بیكڕه، هه‌ندێكی تریشیان به‌س ره‌چه‌ته ئه‌نووسن، هه‌روه‌ها پێیوابوو به‌شێكی كه‌م له‌پزیشك هه‌ن كه نه‌خۆشی و نه‌خۆش پێكه‌وه چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
PM:10:16:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت