قایمقامیه‌تی كه‌لار خشته‌ی كاره‌بای راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی بۆ ئه‌و ماوه‌یه راگه‌یاند كه تیایدا كاره‌بای نیشتمانی ده‌بڕدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پچڕاندنی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، خشته‌یه‌كی نوێی بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی شاره‌كه داناوه و پێویسته هه‌مووان به‌و خشته نوێیه كار به موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه له سبه‌ینێوه هه‌ینی 19/10/2018 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كاركردنی موه‌لیده‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆ
5ی ئێواره بۆ 11ی شه‌و
12ی شه‌و بۆ 5ی به‌یانی
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار داواش له هاووڵاتیان ده‌كات "هه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و كاتانه نه‌بوو به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له قایمقامیه‌تی كه‌لار ئاگادار بكه‌نه‌وه به ژماره مۆبایلی 07729969214".
رۆژی دووشه‌ممه15ی تشرینی یه‌كه‌م وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "رۆژی هەینی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، كۆمپانیای دانەغاز بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی، بەهۆی بەستنەوەی بۆرییەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تا 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند كه "بەهۆی ئەوەی تەنها دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكوژێتەوە، پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، چونكە تەنیا ئەو دوو وێستگەیە لەهەرێمدا نییە، بەڵكو 300 بۆ 400 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە كارەبا بە تەواوی ناكوژێتەوە تەنها چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە".
سالار حسامەدین ده‌ڵێت: "پێدانی كارەبا بەهۆی كارنه‌كردنی ئەو دوو وێستگەیەدا چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە لەوەی كە ئێستا بە هاوڵاتیان دەدرێت و لەو ماوەیەشدا موه‌لیدە ئەهلییەكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كە دەبێت كارەبا بدەنە هاوڵاتیان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وێستگه‌یه له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كاریگه‌ری ئه‌و تۆی نابێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به هاوڵاتیان، له‌و چه‌ند رۆژه‌شدا به‌وردیش چاودێری ره‌وشی كاره‌با ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وێستگه‌یه كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خشته‌ی كاره‌بای هه‌بێت".
وتیشی: "ئێستا موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جگه له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ له ئاماده‌باشدان هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان".
PM:07:20:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 46292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت