تۆمەتبارێك دەستگیرکراو دەستیش دەگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا

‌تۆمەتبارەکە.. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا دەگرن.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "پاشئەوەی عەمید سالار عه‌بدڵا، محه‌مه‌د عەلی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری سكانیا ژمارە 12011 - دهۆك، دزراوەو بەرەو شاری سلێمانی هێنراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری تەواویدا بە هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و لەماوەی 15 خولەكدا توانرا ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا بگیرێت و شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكەش رادەستی بنكەی پۆلیسی چوار چرا كرا".

راشیگه‌یاند: "لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوار چراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەداو شۆفرەكەشی بەناوی ع ، م ،ج لەدایكبووی 1962 بەڕەگەز كورد و دانیشتوی شاری بەغدا راگیراوە".

هــ. ر


PM:12:35:18/10/2018








ئه‌م بابه‌ته 3932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو