یه‌كێتی ده‌نگۆی رێگریكردن له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه‌

‌كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە كە رێگری لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كرابێت بچێتە ھەولێر و راشیدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە بە مەرام بۆ تێكدانی ئارامی كوردستان بڵاودەكرێنەوە.


لە روونكردنەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھاتووە: "كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕو په‌یچی‌ سوشیال میدیای‌  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنی‌ راستیه‌كان ‌و چه‌واشه‌كردنی‌ خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكی‌ بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رێگای‌ پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری‌ هه‌ولێر".

ده‌شڵێت: "سه‌رله‌به‌ری‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ راستیان نییه‌‌ و دروستكراون‌ و به‌ مه‌رامی‌ تێكدانی‌ ئارامی‌ كوردستان‌ و دڵه‌راوكێی‌ لای‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكی‌ كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نییه‌".  

شه‌وی رابردوو به‌شێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی لە شاری ھەولێر، بەڵام لیوایەکی زێرەڤانی و ھێزە ئەمنیەکانی پارتی رێگری لێدەکەن و پێیدەڵێن راستەوخۆ لە بارەگای بارزانییەوە فەرمانیان پێکراوە رێگەنەدەن داخڵی ھەولێر بێت.


دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

له‌ دوێنیه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕو په‌یچی‌ سوشیال میدیای‌  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنی‌ راستیه‌كان ‌و چه‌واشه‌كردنی‌ خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكی‌ بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رێگای‌ پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری‌ هه‌ولێر.

سه‌رله‌به‌ری‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ڕاستیان نیه‌‌و دروستكراون‌و به‌ مه‌رامی‌ تێكدانی‌ ئارامی‌ كوردستان ‌و  دڵه‌راوكێی‌ لای‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكی‌ كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نیه‌.

راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌

یه‌كێتیی‌ نیشتمایی‌ كوردستان

هــ. ر


AM:09:53:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 67820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو