کۆسرەت رەسوڵ بە فرۆکەیەکی تایبەت بەرەو ئەڵمانیا بەرێکەوت
وێستگە نیوز -
سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگە نیوزی راگەیاند, دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ بە فرۆکەیەکی تایبەت لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە بەرەوە ئەڵمانیا بەرێکەوت .
پێشتریش سەرچاوەیەک بە وێستگە نیوزی راگەیاند کە کۆسرەت رەسوڵ بۆ چارەسەرکردن دەبرێتە ئەڵمانیا .
هەر ئەمرۆش بەرپرسی تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ بەرنە دەرەوەی وڵات و دەشڵێت "ئێستا تەندروستی زۆر باشە".
دارا رەشید، بەرپرسی تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسوڵ، بە میدیای فەرمی یەکێتی وتووە: "ئێستا ته‌ندروستی کۆسرەت رەسوڵ زۆر باشه و به‌ره‌وپێش چووه و چاره‌سه‌ره‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ری هه‌بووه".
وتووشیەتی: "ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی دووەم، بڕیارماندا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زیاتر بیبه‌ینه وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ته‌نها رێكاری ئه‌وه ماوه فڕۆكه‌ی بۆ دابینبكرێت".
رۆژی 11ی ئەم مانگە، کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، برایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی هەرێمیش رایگەیاند، کۆسرەت رەسوڵ تووشی گرفتێک بووە لە بۆری گواستنەوەی خوێندا بۆ ریخۆڵەکانی، بەوهۆیەشەوە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە.
PM:03:22:16/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت