كۆسره‌ت ره‌سول: هه‌ندێك كه‌س بوونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌وه حه‌قه شار به‌ده‌ربكرێن
کۆسرەت رەسوڵ.. جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی
وێستگه نیوز-
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كیتیدا بوونه‌ته موشه‌خۆر حه‌قه ئه‌و كه‌سانه له‌ناو حزبه‌كه‌دا نه‌هێڵین و شار به‌ده‌ریان بكه‌ین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌میانی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا له‌گردی شه‌هیدانی شاری سلێمانی له‌مه‌راسیمێكدا ووتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند ئه‌م یه‌كێتییه به‌خوێنی تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كوردبێت كه ئێستا خه‌ڵكی شاره حه‌یاته‌كه‌یه، كه له‌ئه‌نجامی قوربانیدانی یه‌كێتییه‌كان ئه‌و پله‌یه‌ی وه‌رگرت. هه‌روه‌ها وتی"جێگه‌ی شانازییه بۆ هه‌موومان و خه‌ڵكی كوردستان".
كۆسره‌ت ره‌سول ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه یه‌كسانی نییه له‌نێوان شه‌هیداكانداو كه‌موكوڕی زۆر هه‌یه له‌ژیان و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیاندا، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ده‌یگه‌یه‌نینه ئه‌و دۆخه‌ی كه ده‌یانووت یه‌كێتی عه‌رز ده‌درێت".
كۆسره‌ت ره‌سول له‌وتاره‌كه‌یدا داوای كرد كه هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی یه‌كێتییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن كه پرۆژه‌ی یه‌كێتی له‌ناو حزب و حكومه‌تدا سه‌ربخه‌ن.
كۆسره‌ت ره‌سول وتی "رووی ده‌مم له‌و یه‌كێتییانه‌یه كه به‌راستی یه‌كێتین نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناو یه‌كێتین و به‌عه‌كسی یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن".
ناوبراو وتیشی "هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كه به‌راستی له‌ناو یه‌كێتیدا بۆته مشه‌خۆر له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حه‌قه ئه‌و مشه‌خۆرانه جێگه‌یان نه‌بێته‌وه له‌كوردستان و پێكه‌وه شار به‌ده‌ر بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاكسازی و پاكسازی".
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا حاكم قادر وتاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی پێشكه‌ش كرد‌و وتی: وه‌ك یه‌كێتی خۆمان به قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌زانین، چونكه ئه‌و ئازادی و كه‌ش و هه‌وا دیموكراسییه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه له‌نێو هه‌مووشیان شه‌دانی یه‌كێتی كه به شانازییه‌وه حزبه‌كه‌مان به حزبی شه‌هیدان ناسراوه.
AM:11:35:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت