په‌یامی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ نادیه موراد
وێستگه نیوز ـ
هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییان له نادیه موراد، كچه كوردیی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش كرد، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه به هاوبه‌شی.
نێچسرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه كار و چالاكییه‌كانی، مایه‌ی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمه بوون، پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه".
ده‌شڵێت: "هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییی خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر خۆی و خانه‌واده‌كه‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییی خوشك و برایانی ئێزدی بداته‌وه له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریاندا هات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو بۆ خۆڕاگری و قوربانییه‌كانی ئێزدییان و ته‌واوی گه‌لی كوردستانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "خاتوو نادیا موراد كه سیمبولی قوربانییه‌كانی ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له كار و چالاكییه مرۆییه‌كانیدا پشتگیریی ته‌واوی ئێمه‌ی هه‌بووه و ده‌بێت. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین".
له لایه‌كی دیكه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستھێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ ساڵی 2018، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاتوو نادیه موراد-ی كچه چالاكوانی ئێزدی ده‌كه‌م و ئه‌و خه‌ڵاته‌ش جێی شانازی ھه‌موو گه‌لی كورد و ئێزدییه‌كانه".
راشیگه‌یاندووه: "نادیه موراد، ئه‌و كچه بوێره رزگاربووه‌ی ده‌ستی تێرۆریستانی داعشه، كه توانی په‌یامی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی و نه‌ھامه‌تییه‌كانی ئێزدییه‌كان بگه‌یه‌نێته ھه‌موو جیھان، ئێستاش به به‌ده‌ستھێنانی ئه‌و خه‌ڵاته، نادیه موراد ده‌بێته نوێنه‌ری ئاشته‌وایی ھه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی به‌درێژایی مێژوو سته‌میان لێكراوه، ھاوكات ھاواری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان و تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تیی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌لانی ئاشتیخوازی جیهان".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: "رۆژێك له رۆژان، ژیانی خاتوو نادیه له ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدا بوو، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕم و ئاگری تێرۆریستاندا بوو، به‌ڵام ئیراده‌ی ئه‌و خاتوونه هه‌رگیز دانه‌ڕما وپاش ده‌رباز بوون، هه‌وڵیدا ئازاره‌كانی خۆی میلله‌ته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته زۆرترین مرۆڤ له جیهاندا، و سه‌ركه‌وتووش بوو به هه‌وڵ وهیمه‌تی هه‌موو مرۆڤدۆستان".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌شڵێت: "كاتی هاتووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی و رێكخراوه جیهانیه‌كان دان به كۆمه‌ڵكوژی تاوانه‌كانی داعش بنێن، و كوردانی ئێزیدیش به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزه‌رێنن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌كه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "له كۆتاییدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمیته‌ی نۆبڵ، زۆر دڵخۆشی كردم، كه خه‌ڵاتێكی مه‌زنی وه‌ها ببه‌خشێت به خاتوو نادیه و هه‌موو خوشك و برا ئێزیدییه‌كان له‌پای ئازار ونه‌هامه‌تییه‌كانیان".
ئەمڕۆ هەینی 5ی تشرینی یەکەمی 2018، پەیمانگەی نەرویجی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە مەراسیمێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵی بەخشییە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بە هاوبەشی.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدانی خەڵاتەکە بە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بەهۆی هەوڵەکانیانەوە بووە بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەک و پێکدادانی چەکداری.
نادیە موراد تەمەنی 25 ساڵە و چالاکێکی کوردی ئێزدییە بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016دا، بوو بە یەکەم باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
نادیە موراد لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە عیراق فڕێندرا، دوای ئازادبوونی لە 5ی کانونی دووەمی ساڵی 2016 دا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە کرایە کاندید بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
هــ. ر
هــ. ر
PM:04:54:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 55568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت