نادیه موراد خهڵاتی نۆبڵی ئاشتی وهرگرت
وێستگە نیوز ـ
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، درا بە نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی.
ئەمڕۆ هەینی 5ی تشرینی یەکەمی 2018، پەیمانگەی نەرویجی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە مەراسیمێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵی بەخشییە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بە هاوبەشی.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدانی خەڵاتەکە بە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بەهۆی هەوڵەکانیانەوە بووە بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەک و پێکدادانی چەکداری.
نادیە موراد تەمەنی 25 ساڵە و چالاکێکی کوردی ئێزدییە بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016دا، بوو بە یەکەم باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
نادیە موراد لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە عیراق فڕێندرا، دوای ئازادبوونی لە 5ی کانونی دووەمی ساڵی 2016 دا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە کرایە کاندید بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
هــ. ر
PM:12:13:05/10/2018
ئهم بابهته 3372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت