به وێنه.. نادییه موراد هاوسهرگیری كرد
نادیە موراد
وێستگه نیوز ـ
نادیە موراد کچە کوردی ئێزیدی و باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێكی ئێزیدی کرد.
ئەمڕۆ کچە کوردی ئێزیدی نادیە موراد، ژیانی هاوسەری لەگەڵ کوڕێکی ئێزیدی بە ناوی عابد شەمدین پێكهێناوە.
نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزیدییە و ساڵی 1993 لە شنگال لەدایكبووە، یەکێکە لە قوربانییەکانی دەستی داعش، لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شنگال لەلایەن داعشەوە گیراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
دواتر توانیویەتی لەدەستی داعش هەڵبێت، لەپاش ماوەیەك لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی و چاوپێکەوتنی دبلۆماسیدا دەرکەوتووە و چەند سەرکردە و کەسانێکی باڵادەست سەردانیان کردووە، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان بە باڵیۆزی نیازپاکیی دەستنیشانیانکردووە.
هــ. ر
PM:08:17:19/08/2018
ئهم بابهته 25742
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت