دژه‌تیرۆر بۆ گه‌نجه‌كه: په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كه‌ت دەكه‌ین
وێستگه نیوز -
دژه تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌ركی ئه‌وان پاراستنی ئارامی و ئاسایش و شكۆی هاونیشتمانیانمانه، داواشی له‌و گه‌نجه كرد كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكات له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كه‌ی بكه‌ین.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك به ده‌مانچه له رووخسار و سه‌ری گه‌نجێك ده‌دات و برینداری ده‌كات، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ڵێت په‌شیمان نییه له‌وه‌ی كردوویه‌تی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا ناوخۆییه‌كان بڵاو بوویه‌وه و تیایدا چه‌كدارێكی (ینك) له سنووری پارێزگای سلێمانی هێرشێكی ناڕه‌وا ده‌كاته سه‌ر هاونیشتمانییه‌ك كه پیشه‌ی نانه‌وایه و سووكایه‌تی پێده‌كات، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌كمان".
دژه‌تیرۆری كوردستان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ئارامی و ئاسایش و شكۆی هاونیشتمانیانمانه".
وتیشی: "داوا له‌و هاونیشتمانییه ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكات له شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كه‌ی بكه‌ین".
به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه له ماوه‌ی رابردوودا له سنووری پارێزگای سلێمانی له به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌ك روویداوه و گه‌نجه‌كه‌ش كه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه لێی ده‌درێت له هه‌مان نانه‌واخانه‌دا كاری كردووه.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت دوای لێدانه‌كه‌ش، ئه‌و كه‌سه گه‌نجه‌كه ناچار ده‌كات له‌به‌رده‌م كامێرادا داوای لێبوردن بكات و قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆی بڵێت، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و قسه‌ی نه‌شیاو به كه‌سوكاری گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه و 13ی ئه‌م مانگه له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه".
وتیشی: "له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا، ئه‌و تاوانباره رووبه‌ڕووبووی پۆلیس بووه‌ته‌وه و ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی برینداركردووه، خۆشی به برینداری ده‌ستگیركراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و كه‌سه دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقه به چه‌ندین ماده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و تۆمه‌تباره سه‌ر به هیچ به‌رپرسێك نییه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌شیمان نییه له‌و كاره‌ی كردوویه‌تی، چونكه ئه‌و كه‌سه كارێكی وای كردووه هه‌ركه‌سێكی تر بوایه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌كرد.
PM:12:54:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 53678
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت