سیستانی: پشتگیری ئه‌و كه‌سانه‌ ناكه‌ین كه‌ پێشتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدابوون

‌ئایەتوڵا عەلی سیستانی

وێستگه‌ نیوز ـ
مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عیراق رایگەیاند، هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتنەکردوەتەوە و دەشڵێت، پشتگیری ئەو کەسانە ناکەن کە پێشتر لەدەسەڵاتدا بوون.


ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق لە بەیاننامەیەکدا کە میدیا عیراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە رایگەیاند: ئەوان هیچ کەسیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەسنیشاننەکردووە و ئەوە مافی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە کاندیدی خۆی دەسنیشان بکات نەک لایەنێکی تر.

ئاشکراشیکردووە: پێشتر بە چەندین شێوە لایەنەکانی تریان ئاگەدارکردوەتەوە لەوەی پشتگیری ئەو کەسانە ناکەن کە پێشتر لە دەسەڵاتدا بوون، لەبەر ئەوەی گەلی عێراق هیچ هیوایەکیان بەو سیاسیانە نەماوە.

سیستانی ئاماژەشی بەوەشکردووە، "لەگەڵ هەڵبژاردنی دەموچاوێکی نوێین کە ناسراو و بەتوانا و دەستپاک بێت و لەبەرژەوەندی وڵاتەکەمان کاربکات"

راگەیەندراوەکەی سیستانی لەکاتێکدایە پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکردبوو سیستانی ناوی چەند کەسێکی ڕەتکردوەتەوە کە پێشنیارکرابوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هــ. ر


PM:01:49:10/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو