مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان هۆشداری و داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كات

‌عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عیراق دوای له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌ستور.

ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له‌وتار نوێژی هه‌ینیدا هۆشداریی دا له‌ "هه‌وڵی دابه‌شكردنی وڵات" و لێكردنه‌وه‌ی باكوری عیراق ده‌ربڕی و داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش كرد پابه‌ندبن به‌ ده‌ستوری وڵات و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕابَ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كوردستان.

نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عیراق داواشی له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی ده‌ستوه‌ر و داواشی له‌ حكومه‌تی عیراق كرد ره‌چاوی پاراستنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی كورد بكات دەست بۆ هیچ مافێکی نەبات.

ئه‌حمه‌د سافی راشیگه‌یاند:" گه‌لی عیراقی خۆڕاگر هێشتا له‌ نه‌هامه‌تیی داعش رزگاری نه‌بووه‌ یان خه‌ریخه‌ رگاری ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ریكه‌ نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه‌ له‌ هەوڵی دابه‌شبون و لێكردنه‌وه‌ی باكوره‌كه‌ی به‌رۆكی ده‌گرێت، مه‌رجه‌عیه‌تیش به‌رده‌وام جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی عیراق ئه‌وه‌ی پێی كرابێت له‌پێناو بنبڕكردنی تایه‌فه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌دا هه‌وڵیداوه‌.

ئه‌حمه‌د سافی به‌ناوی مه‌رجه‌عی سیستانییه‌وه‌ داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ ده‌ق و به‌ رۆح پابه‌ندن به‌ ده‌ستور بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی.

 نوێنه‌ره‌كه‌ی عه‌لی سیستان داواشی له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر رێچكه‌ی ده‌ستور و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "هه‌نگاونان بۆ دابه‌شبون و جیابونه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ ئەوەی بکرێتە ئه‌مری واقع، سزای توندی ده‌بێت كه‌ هاوڵاتیانی كورد باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و له‌وانه‌شه‌ له‌وه‌ش مه‌ترسیدار بێت، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ بوار بۆ چه‌یندن لایه‌نی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌اته‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندنی جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای خۆیان ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عیراق وه‌ربده‌ن".

سافی راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ "نابێت گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ به‌ خراپ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی پته‌وی رۆڵه‌كانی نیشتمان له‌ عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ بشكێته‌وه‌."

سەرەڕای‌ فشاری‌ وڵاتان، ئەنجومەنی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان سوور بوو لەسەر ئەنجامدانی‌ پرۆسەکە لەکاتی‌ خۆید، بۆیە ڕۆژی‌ 25ی‌ ئەیلولی 2017 بنکەکانی‌ دەنگدانی‌ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‌ هەرێمی‌ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەڕووی‌ دەنگدەراندا کرایەوە.

ئەنجامدانی پرۆسەکە کاردانەوەی‌ عیراق و وڵاتانی‌ دراوسێی لێکەوتەوە و دواتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆمەڵێک بڕیاری لەدژی هەرێمی‌ کوردستان دەکرد.

رۆژێک دوای ریفراندۆمیش، حکومەتی عیراق بڕیاریدا ئەگەر تا سێ ڕۆژی تر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێم نەخرێتە ژێر کۆنترۆڵی بەغداوە، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو فڕۆکەخانانە قەدەغە دەکرێت و بەپێی بڕیارەکەش چاوەڕوان دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29 ئەیلولی 2017، گەشتەکان رابگیرێن.


PM:01:00:29/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 24065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو