عه‌لی سیستانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

‌عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئیداری لە ناو فەرمانبەرانی دەوڵەت، بەشێوەیەک کە لەوەبەر نموونەی نەبووە.


نووسینگەی سیستانی لەم مانگەدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە دەکات بەوەی بە گوێرەی شەرع حەرامە فەرمانبەران خۆیان دوابخەن لە ئەرکەکانی فەرمانبەری بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی کە هەیانە، هەروەها حەرامە پێشێلکاری یاسا و فەرمانە رەسمییەکان بکەن، بەڵکو پێویستە وەک ئەرکی سەرشانیان جێبەجێی بکەن و لەبەرچاوی بگرن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەو مووچەیەی فەرمانبەر وەریدەگرێت، لە مەرجەع یاخود لە هەر شوێنێکی تر، ئەگەر پێچەوانەی یاسا بێت حەرامە پێی، بە هەمان شێوە بە فیڕۆدانی دارایی گشتی و دەستبەسەراگرتنی یاخود مامەڵەی نایاسایی حەرامە و ئەمانەتە لە گەردنی ئەو کەسانە".

ئەو روونکردنەوەی مەرجەعی باڵا لە دوای پرسیارێک هات کە ئاراستەی کرابوو، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئیداری، کە چەندین شێوازی جیاوازی بەخۆیەوە گرتووە لەلایەن فەرمانبەرانی دامودەزگا جیاجیاکانەوە، روونکردنەوەکە بۆ ئەوانەش بووە کە پرسیارکراوە لەبارەیانەوە، کە هەندێک فەرمانبەر پێشێلی یاسا دەکەن لە بەرژەوەندی مەرجەعییەت ئەگەر ریشوەیان پێ بدرێت، یاخود هەندێک جار فەرمانبەر بڕێک پارەی زیاتری پێ دەدرێت لە بری ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدات.

هــ. ر


PM:06:23:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 4608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو