به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه شه‌ڕ له نێوان دوو گونددا روویدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی زه‌وی و زاره‌وه له نێوان دوو گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان، دوو كه‌س بریندار بوون و رووداوه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ كراوه.
سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2018، له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆنی زه‌وی و زار و مه‌ڕ و ماڵات له نێوان هه‌ردوو دوو گوندی ماویلیانی سه‌رو و ماویلیانی خواروو دوو هاوڵاتی بریندار بوون كه برینداره‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان هی گوندێكه.
راشیگه‌یاند: "به زووترین كات پۆلیسی خه‌لیفان به هاوكاری لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندار گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و كێشه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه".
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكراشیكرد: "یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی له‌تیف سمكۆ ئه‌بابه‌كر، پیشه كاسب، له‌به‌ر خرابی باری ته‌ندروستی نێردراوه بۆ نه خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، برینداره‌كه‌ی تر به‌ناوی محه‌مه‌د ره‌سوڵ، پیشه كاسب بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بلێ له بارزان گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: "ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی خه‌لیفان له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و بارودۆخ له ژێر كۆنتڕۆڵدایه، رێكاریی یاساییش گیراوه‌ته‌به‌ر".
PM:09:29:05/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 42138
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت