شه‌ڕێكی چه‌كداری له هێزێکی کوردی و سوپای پاسداران لە مه‌ریوان روویدا
شه‌ڕێكی چه‌كداری له نێوان هێزێكی له كوێستانه‌كانی مه‌ریوان روویدا
وێستگه نیوز ـ
دوو رۆژی رابردوو لە کوێستانەکانی مەریوان شەڕێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران هاتە ئاراوە.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی مەریوان هاتووە ئاراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاندووه، ئەو شەڕە لە چیای کونە شەم شەم لە نزیک گوندی توراختەپە سەر بە سەرشێوی مەریوان هاتووەتە ئاراوە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە نییه که ماوەی یەک کاتژمێر درێژەی کێشاوە.
هــ. ر
PM:04:39:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت