له بازیان پێنج كه‌س لەسەر شەڕی دوو دراوسێ ده‌ستگیركران
دیمەنێک لە ناحیەی بازیان
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێ له ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، چوار كه‌س به‌فیشه‌ك بریندار بون، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، توانرا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌شدارییكردن له‌شه‌ڕه‌كه ده‌ستگیربكرێن كه چواریان بریندارن و له ئێستادا به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 405 برگه‌ی 31 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن.
راشیگه‌یاندووه، هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
هــ. ر
PM:10:48:25/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 13130
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت