عه‌بادی زیاتر له هه‌زار به‌رپرسی راپێچی دادگا كرد
حەیدەر عەبادی.. سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاریدا، هه‌زار و 76 گه‌وره به‌رپرسی بواره جیاجیاكانی عیراق راپێچی دادگا بكات.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌ت پێنج هه‌زار و 283 به‌رپرسی عیراقی راپێچی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه له پله‌ی وه‌زیری و بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكاره‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانیان تیادایه.
سه‌عد حه‌دیسی داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، پشتیوانی ئه‌و بڕیارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتی وڵات.
هه‌روه‌ها وتی: "حكومه‌ت له 2014ه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی داڕشتووه و سه‌ره‌ڕای سووربوونی له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر توانیویه‌تی درێژه به هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بدات".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 800 گه‌وره به‌رپرسی عیراقی ده‌رچووه و دۆسیه‌ی 1076 به‌رپرسیش ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و 316 كه‌سیش له به‌رپرسان سزای یاساییان له لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هــ. ر
PM:12:51:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت