عه‌بادی ده‌چێت بۆ توركیا
حەیدەر عەبادی
وێستگه نیوز-
باڵیۆزی عیراق له توركیا، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 23 ی تشرینی یەکەمی 2017 ڕایگه‌یاند كه له‌نزیكترین كاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
هشام عه‌له‌وی باڵوێزی عێراق له‌توركیا، ڕایگه‌یاند له‌نزیكترین كاتدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له‌نزیكترین كاتدا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یلدرم و سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه مه‌به‌ست له‌سه‌ره‌دانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئاماده‌كارییه تاوه‌كو كۆبونه‌وه‌ه‌ی لوتكه له‌نێوان ئێران و توركیا‌و عێراق سازبكرێت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به یاوه‌ری 10 وه‌زیر و 60 راوێژكار گه‌یشته ڕیازو هه‌روه‌ها دوێنیش به‌هه‌مان وه‌فده‌وه گه‌یشته ووڵاتی میسر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی له عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه ده‌ستیكرد به یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و له ریازی پایته‌خت چاوی به شا سه‌لمان و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه‌وت و هه‌ر دوێنیچش رێككه‌وتنێكی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرد.
AM:11:14:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت