ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانی منداڵه‌كه‌یان به گروپێكی سێكسی فرۆشت
وێستگه نیوز –
دادگایه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانی زیندانی بكرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كوڕه‌كه‌یان فرۆشتووه به گروپێك كه منداڵان بۆ مه‌به‌ستی سێكسی به‌كارده‌هێنن.
رۆژی دووشه‌ممه دادگای فرایبۆرگ له باشووری ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا ژنێكی ئه‌ڵمانی كه له‌ڕێی "ناوچه‌ی ره‌ش"ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه كوڕه‌كه‌ی به گروپێكی ئیستیغلالكردنی سێكسی منداڵان فرۆشتبوو، بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی بكرێت و هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ زیندانی بكرێت.
كاتێك دانیشتنه‌كانی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له حوزه‌یرانی رابردوودا ده‌ستی پێكرد، منداڵه‌كه ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بوو.
ئه‌و ژنه و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ڵمانین و ته‌مه‌نیان 48 ساڵ و 39 ساڵه، نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته‌سه‌ر منداڵه‌كه.
"ناوچه‌ی ره‌ش" ناوچه‌یه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كه به‌كارهێنه‌ران له‌ڕێی "browser" بگه‌ڕه ناسراوه‌كانی وه‌ك فایه‌رفۆكس و گوگڵ كرۆم ناتوانن بیكه‌نه‌وه.
دادگاكه سزای 10 ساڵ زیندانیشی به‌سه‌ر پیاوێكی ئیسپانیدا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه‌سه‌ر منداڵه‌كه، هاوكات دادگا چه‌ندین بڕیاری تری به‌سه‌ر پێنج پیاوی تردا دا كه په‌یوه‌ندییان به‌و دۆسیه‌وه هه‌یه.
دادگاكه به‌تۆمه‌تی لاقه‌كردن، ده‌ستدرێژی سێكسی توند و ناچاركردنی بۆ له‌شفرۆشی و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووتی منداڵه‌كه كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ خێزانێكی تردا ده‌ژی، ئیدانه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ی كرد.
هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌و ژن و مێرده بڕی 49 هه‌زار و 200 دۆلار وه‌ك غه‌رامه بده‌ن به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی به منداڵه‌كه و كچێكی تریان گه‌یاندووه كه ته‌مه‌نی سێ ساڵه و ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته‌سه‌ری.
راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرس له خۆشگوزه‌رانی منداڵان له ویلایه‌تی بادن- فۆرتیمبێرگ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بوونه‌ته‌وه چونكه نه‌یانتوانییوه ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌و ژن و مێرده رابگرن.
پێگه‌ی شبیگیل-ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی چاودێری ئه‌و ویلایه‌ته زانیارییه‌كانیان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه ئاڵوگۆڕ نه‌كردووه كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه تاوانه‌كانی ژن و مێرده‌كه ئاشكرابوونایه.
پێگه‌كه له زاری هارتمۆت بلاینز پزیشكی ده‌روونی دۆسیه‌كه بڵاویكرده‌وه كه لێدوانی ژنه‌كه كه وتوویه‌تی مێرده‌كه‌ی له كاتی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی دووریخستووه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
دایكه‌كه پاڵنه‌ری كرده‌وه‌كانی رووننه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی له دانیشتنه‌كانی دادگادا كه ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو باسی پاڵنه‌ره‌كانی كردووه.
سه‌رچاوه: bbc
PM:07:24:07/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 35140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت