گابرێل: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق هه‌ڵه‌یه‌

‌زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عیراق به‌ ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ ده‌زانێت و پێی وایه‌ ئه‌و كاره‌ مەترسی هه‌ڵگیرسانی جەنگێکی ناوخۆ له‌ عیراق زیاتر دەکات.

سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووه‌ ئەرکە سەربازییەکانی به‌رلین بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە درێژ بکاتەوە، داواشی له‌ به‌شداربوانی حكومه‌تی داهاتووی ئه‌ڵمانیا كردووه‌ دژایه‌یی درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازیی ئەڵمانیا لە عیراق نەکەن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتشی: تا چالاكیی وڵاتان له‌ عیراق زیاتر بێت، هه‌لی خراپتربونی بارودۆخی عیراق كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، وتیشی کشانەوە هەڵەیە و وەک ئەوە وایە " ڕازی ببین به‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ عیراق هه‌ڵگیرسێت."

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم لە 25ی ئەیلولی 2017، ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکە سەربازییەکانی لە عیراق راگرێت، ئه‌ڵمانیا نزیکەی 150 سەربازی لە عیراق بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەبوو.

ر.ع


AM:08:47:08/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو